١٣وەزیری حکومەتی عێراق دەچنە پەرلەمان؛ "وەڵامی کێشەکانی خەڵک دەدەنەوە

17.09.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە و ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 13 وەزیری حکومەتەکەی سوودانی دەچنە پەرلەمانی عێراق و لەبارەی کێشە و داواکارییەکانی خەڵک، وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران دەدەنەوە.

 پێشتر کە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو ئەم نەریتە پەیڕەوکرا کە لە جێگەی ئەوەی پەرلەمانتاران بە گرووپی بچووک بچووک بچنە وەزارەتەکان، لەو ڕۆژانەی کۆبوونەوەی پەرلەمان هەیە وەزیرەکان بێنە کافتریای پەرلەمان و ڕاستەوخۆ وەڵامی داواکارییەکانی پەرلەمانتاران بدەنەوە کە کێشەی خەڵکی لایە و لە پارێزگاکانیانەوە هێناویانن.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیرانی ناوخۆ، کارەبا، خوێندنی باڵا، تەندروستی، کۆچ و کۆچبەران و ئەمینداری بەغدا ( کە ئەویش پلەکەی وەزیرە) سەردانی پەرلەمان دەکەن، ئەوانیش وەک پەرلەمانتاران ئەو کێشە و داواکارییانەیان ڕووبەڕوو دەکەنەوە کە خەڵک ئاڕاستەی کردوون.

وتیشی، یەکشەممەی داهاتووش حەوت وەزیری تری حکومەتی عێراق بۆ هەمان مەبەست دێنە پەرلەمان لەناویاندا وەزیرانی بەرگری و نەوت و بازرگانی هەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ