سودانی سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی لە ئەرکەکەی دەرکرد

18.09.2025
جەماوەر نیوز
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی لە ئەرکەکەی دەرکرد، نوسینگه‌كه‌ی ده‌ڵێت، ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای نوسراوێکی ئەنجومەنی فیقهی عێراقی دراوە.


نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری لێخۆشبونی بۆ سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی مشعان موحی خەزرەجی، لە ئەرکەکەی دەرکرد، ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای نوسراوێکی ئەنجومەنی فیقهی عێراقی دراوە، کە لە بەرامبەردا سێ کەسیان بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە کاندید کرد، بەپێی مادەی 4/دوەمی یاسای وەقفی سونی (ژمارە 56ی ساڵی 2012).

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سەرۆکی وەزیران، عامر شاکر جەنابی ڕاسپارد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی بە وەکالەت بۆ ماوەی شەش مانگ و سەرۆکی نوێی دیوانی ڕاسپارد کار بۆ بەرەوپێشبردنی گوتاری میانڕەو و ڕەتکردنەوەی توندڕەوی و دورخستنەوەی ئەم دامەزراوە ئاینییە گرنگە لە هەر بەکارهێنانێکی سیاسی یان هەڵبژاردن بکات، بەشێوەیەک پێگە و ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا بەهێزتر بکات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ