
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
لەپێناو ساغبوونەوەی بەرهەمی نێوخۆی جووتیارانی و دوای پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ وەرزی پاییز و سەرەتای زستان، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی 44 بەرهەمی کشتوکاڵیی و جۆری ئاژەڵی وەرزی لە دەروازە سنوورییەکانی قەدەغە دەکات.
ساڵانە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق یان بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکان بەپێی تایبەتمەندی کشتوکاڵی ناوچەکەیان قەدەغەی هاوردە دەخەنە سەر چەند بەرهەمێک.
مەهدی سەهر جبووری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕایگەیاند: بەهۆی زۆری بەرهەمهێنان لەناوخۆ و جێگیربوونی نرخەکانیان، هاوردەکردنی 44 بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵی لەمەودوا قەدەغە دەکرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، هاوردەکردنی تەماتە، پەتاتە، قەرنابیت، کاهو، شێلم، چەوەندەر، پەتاتە، خەیار، باینجان، کولەکە، بیبەر، پاقلەی سەوز، خورما، شووتی، کاڵەک، هەنگوین، هێلکە ، مریشکی زیندوو و ماسی بەستوو قەدەغە دەکات.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052