“مەدخەلییەکان هەڕەشەن لەسەر عێراق و دوور نییە ببنە هاوشێوەی داعش”

18.09.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنێکی پەرلەمانی عێراق بەدووری نازانێت لە ئایندەدا ئەو گروپە سەلەفییەی کە بە مەدخەلییەکان دەناسرێن ببنە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی عێراق و گروپێکی توندڕەوی هاوشێوەی داعش بەرهەمبهێنێت.
سعود ساعیدی، سەرۆکی فراکسیۆنی “حقوق”ی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، مەدخەلییەکان گروپێکی توندڕەون و کەسانی دەرەوەی خۆیان بە کافر دادەنێن.
وتیشی: ئەم گروپە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکانی سوننەکان دروست دەکەن و دوورنییە گروپێکی تیرۆریستی هاوشێوەی داعشی لێ بەرهەمبێت.
مەدخەلییەکان گروپێکی سەلەفین و دەدرێنە پاڵ ڕەبیع مەدخەلی، کە مەلایەکی سوننەی سعودیە و مانگی تەمموزی ئەمساڵ کۆچی دوایی کرد.
ئەوەی زیاتر ئەم گروپەی پێ دەناسرێت ئەوەیە کە بە هەموو شێوەیەک دژی ناڕەزایی دەربڕینن بەرامبەر بە دەسەڵاتداران و زیاتر کار لەسەر دژایەتی گروپ و ڕەوتە ئیسلامییەکان دەکەن.
ئەم گروپە لە هەرێمی کوردستانیش هەن و پەیوەندییەکی گرژیان لەگەڵ حزبە و ڕەوتە ئیسلامییەکان هەیە.
ئەبوبەکر عەلی، نووسەر و کەسایەتی دیاری ئیسلامییەکان لە چەند چاوپێکەوتنێکدا ئەو ڕەوتە سەلەفییە بە “داعشی بێ چەک” وەسف دەکات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ