تەندروستی غه‌ززه‌: ژمارەی کوژراوان بۆ زیاتر لە 65 هەزار کەس بەرزبوەوە

18.09.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە سەرەتای هێرشی بەرفراوانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، ژمارەی کوژراوانی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ زیاتر لە 65 هەزار کەس بەرزبوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە ڕاپۆرتی ئاماری ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاندوە، ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غه‌ززه‌ی فەڵەستین بۆ 65 هەزار و 141 کوژراو و 165 هەزار و 925 بریندار بەرزبوەتەوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "ژمارەی کوژراوان و ژمارەی قوربانییەکان لە 18ی ئازارەوە گەیشتوەتە 12  هەزار و 590 شەهید و 53 هەزار و 884 بریندار".
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا 79 شەهید و 228 بریندار گەیشتونەتە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە


ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو کارمەندانەی فریاگوزاری کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا گەیشتونەتە نەخۆشخانەکان نۆ کەس بوە، لەگەڵ 33 بریندار، بەوەش کۆی ژمارەی قوربانیانی بژێوی کە گەیشتونەتە نەخۆشخانەکان گەیشتوەتە دو هەزار و 513 کەس، و زیاتر لە 18 هەزار و 414 کەسیش برینداربون".

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت، "ژمارەیەک لە قوربانییەکان لە ژێر داروپەردو و لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە، ناتوانن لەلایەن تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگری شارستانییەوە دەستیان پێبگات".

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ