ئەنجومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر ڕەشنوسی بڕیارنامەی نوێ سەبارەت بە غەززە دەدات

18.09.2025
جەماوەر نیوز


بڕیارە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە دەنگ لەسەر ڕەشنوسی بڕیارنامەیەک بداتەوە کە تێیدا داوای ئاگربەست لە غەززە و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خاکی گەمارۆدراو و وێرانکراو دەکات، ئەو پێشنیازە لەلایەن زۆرینەی وڵاتانی ئەندامەوە پاڵپشتی دەکرێت، کە سەرەڕای دوبارەبونەوەی ڤیتۆی ئەمریکا، هەوڵدەدەن بۆ چارەسەرکردنی شەڕی 23 مانگە هەنگاو بنێن.

لە کۆتایی مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵدا ئەندامانی هەڵبژێردراو لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی فەرمیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ برسێتی لە کەرتی غەززە گفتوگۆیان لەسەر ڕەشنوسی بڕیارنامەکە دەستپێکرد، لە  یەکەمین دەقەکەدا داوای لابردنی دەستبەجێی هەمو ئاستەنگەکانی بەردەم گەیاندنی هاوکارییەکان كرا.

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان باسیان لەوەکردوە، فڕەنسا و بریتانیا گومانیان دەربڕیوە سەبارەت بە ئەگەری بڕیارنامەیەکی تەواو مرۆیی کە لەلایەن دەزگایەکەوە دەرچوە کە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی داڕێژراوە، کە ئەمریکا لە هەر حاڵەتێکدا دەتوانێت ڕێگری لێبکات.

بەم پێیە ڕەشنوسی بڕیارنامەکە کە لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێسەوە بینراوە و بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بخرێتە دەنگدانەوە، داوای کۆتاییهێنان بە سنوردارکردنی هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان دەکات، هاوکات داوای "ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بێ مەرج و هەمیشەیی لە غەززە" دەکات، هەروەها داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێمەرجی بارمتەکان دەکات.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ