شه‌رع: ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل زۆر پێویسته‌

18.09.2025
جەماوەر نیوز
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر ڕایگه‌یاند، دانوستانه‌ ئه‌منییه‌كانی نێوان سوریا و ئیسرائیل له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ده‌توانن ئه‌نجامیان لێبكه‌وێته‌وه‌ و ده‌شڵێت، "ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان هه‌ردو وڵات زۆر پێویسته‌، به‌ڵام ده‌بێت ڕێز له‌ ئاسمان و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا بگرێت".

ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان له‌ دیمه‌شق ڕونیكرده‌وه‌، "دانوستانه‌ ئه‌منییه‌كانی نێوان سوریا و ئیسرائیل ڕه‌نگه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ئه‌نجامیان لێبكه‌وێته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "رێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل زۆر پێویسته‌، ده‌بێت ڕێز له‌ ئاسمانی سوریا و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا بگرێت و ملكه‌چی چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بێت".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سه‌ركه‌وتو بێت، ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی دیكه‌ هه‌یه‌".

ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌شڵێت، "واشنتن فشار ناخاته‌ سه‌ر دیمه‌شق بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕێكبكه‌وێت، ئاشتی و ئاساییبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌ ئێستادا له‌سه‌ر مێز نییه‌ و گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌".

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ