وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی واشنتن دەکات

18.09.2025
جەماوەر نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، سەردانی واشنتن بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵگرتنی سزاکان لەسەر دیمەشق و دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەمنی.

 ئەمریکا لە 2025-05-24، بە فەرمی سەرجەم سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریای هەڵگرت، ئەمەش وەک "هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات".

 بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ واشنتن بۆ گوشارخستنە سەر کۆنگرێسە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی دوایی و گفتوگۆکردن لەسەر دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەمنی."

 ئەمە یەکەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی سووریایە بۆ واشنتن لە ماوەی زیاتر لە 25 ساڵدا. ئەم سەردانە لە سایەی هەوڵەکانی نێوەندگیری ئەمریکادایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی نوێ لە نێوان ئیسرائیل و سووریا."

 لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی بە ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ـی ڕاگەیاند، پێشبینی دەکەم ئەمڕۆ پێنجشەممە شەیبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی دیکەی ئەنجوومەنی پیران کۆبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵگرتنی هەمیشەیی سزاکان بەپێی یاسای "قەیسەر".

 "ئەکسیۆس" پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو کۆبوونەوەی نێوان ڕۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل و وەزیری دەرەوەی سووریا لە لەندەن بە بەشداریی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا، بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بووە، بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وردەکارییەکان.

ئەمش بزانە: لەم کۆبوونەوەیەدا لایەنی سووریا وەڵامی خۆی بۆ پێشنیازی ئیسرائیل بۆ ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان هەردوو وڵاتدا پێشکەش کرد. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە لە دانوستانەکانی لەندەن پێشکەوتن بەدەستهاتووە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ