ئیسرائیل هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات

18.09.2025
جەماوەر نیوز
ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات ئەگەر یەکێتییەکە سزای بەسەردا بسەپێنێت و ڕێکاری بازرگانی لە دژ بگرێتە بەر.

بە هۆی هێرشی سەر کەرتی غەززە و فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی سەر شاری غەززە، کۆمیسیۆنی ئەوروپی تاوتوێی گرتنەبەری چەند ڕێکارێک لە دژی ئسیرائیل دەکات.

 گیدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، هۆشداری دا بە وڵاتانی ئەوروپا کە لە دژی ئیسرائیل هیچ ڕێکارێک نەگرنە بەر و ڕایگەیاند پێشنیازەکانی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا "لە ڕووی ئەخلاقی و سیاسییەوە شێواون".

ساعر هەڕەشە لە یەکێتییەکە دەکات و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی "جووڵان لە دژی ئیسرائیل زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەوروپا دەگەیێنێت و هەر ڕێکارێک لە بەرامبەر ئیسرائیل بگیرێتە بەر وەڵامی شایستەی دەدرێتەوە و ئێمە هیوادارین ئەو وەڵامانە بەکار نەبەین."

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ