
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
لیژنە هاوبەشەکان ئاماری مانگی حەوتی ئەمساڵی بڵاوکردەوە
قایمقامیەتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماری ئەو کارو چالاکیانەی کە لیژنە هاوبەشەکان لە مانگی حەوت دا لە سنوری شاری سلێمانی ئەنجامیانداوە بڵاویکردەوە و ڕایاگەیاند، دەریدەخەن زیاتر لە (٦)هەزار سەردان ئەنجام دراوەو پسوڵەی سەرپێچی بۆ (٣٨٦) شوێنکار کراوە.
پشتبەست بەو داتا و زانیاریانەی لە قایمقامیەتی سلێمانی تۆمار کراون، لە ماوەی یەک مانگدا، لە (١/٧/٢٠٢٥ تاوەکو ٣١/٧/٢٠٢٥ ) لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی (٦) و (٥٠٤) سەردانیان بۆ بازار و شوێنە گشتیەکانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە، لەو سەردانانەشدا (٢٠٢) حاڵەتی ئاگادارکردنەوە و (٣٨٦) حاڵەتی سەرپێچی جۆراوجۆر تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ئامارەدا هاتووە، لەم مانگەدا هیچ حاڵەتێکی دادگا تۆمارکراوە نەکراوە، بەڵام (٧) شوێنکار بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون کە لەمانگی پێشتردا (٢١) شوێنی گشتی و بازرگانیش داخرابوون، ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون.
جەختیشیکردەوە، دوایین ئامار، وردەکاری کارو چالاکییەکانی دیکەی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە مانگی تەمموزدا خستۆتە روو، کە لیژنەکان توانیویانە لەو مانگە دا بری (٤٧) تۆن و (٢٥٠) کیلۆگرام مەوادی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناو ببەن و بەبڕی (50) ملیۆن دینار، سزای هەموو ئەو شوێنانە بدەن کە پابەندی رێنماییەکانی سەلامەتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوون.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052