
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ڕێگەی شەقڵاوە - کۆڕێ، ڕێگایەکی ستراتیژیی 10 کیلۆمەتریی جووتسایدە و لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە جێبەجێ دەکرێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە بە گوژمەی 90 ملیار و 538 ملیۆن دینار بە ستانداردێکی نێودەوڵەتی تەواو دەکرێت.
لەگەڵ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە تەواو دەکرێن.
جەختیشیکردەوە، پرۆژەکە بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێت و لە ئێستادا 35%ـی کارەکانی تەواو بووە؛ بڕیارە بە کەمتر لە ماوەی دیاریکراوی خۆی کە دوو ساڵە، تەواو بکرێت.
لە پرۆژەکەدا سێ یەکتربڕ هەن کە ئاسانکاریی تەواو بۆ هاتوچۆی شۆفێران دەکەن، هاوکات بە تەوابوونی ڕێگاکە، جگە لەوەی سوودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاووڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە بەگشتیى، قەرەباڵغى و ڕووداوەکانى هاتوچۆش لەم ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییە کەم دەکاتەوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052