هاتووچۆی هەولێر هەواڵێک رەتدەکاتەوە

05.10.2025
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە هەواڵێک لە زۆربەی سایت و پەیجە عێراقیەکان بڵاو کراوەتەوە کە گوایە هاتووچۆ هاووڵاتیان ناچار دەکات ئەوانەی تابلۆ کانیان شێوازە کۆنەکەیە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بە تابلۆیە تازەکە ئەگەرنا سزا دەدرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەواڵە بۆتە هۆکاری نیگەرانی و دڵەڕاوکێی هاوڵاتیان. بۆیە ئێمە بە هاوڵاتیان ڕادەگەێنین ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستی و کەس ناچار ناکرێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت تا ئەوکاتەی ساڵیانەکەی بەسەر دەچێت وە کاتێک ساڵیانەکەی تازە دەکاتەوە تابلۆکەشی دەگۆردرێت بە تابلۆی تازەکە.

جەختیشیکردەوە، تەنها ئەگەر کەسێک بە ئارەزوی خۆی پێش بەسەر چوونی ساڵیانەکەی بیەوێت تابلۆکەی بگۆڕێت یان تابلۆکەی شکابێت .دەتوانێت سەردانمان بکات بۆ ئەوەی تابلۆکەی بگۆڕێت.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو