بۆ مووچەی مانگی هەشت وەفدێک دەچێتە بەغدا

05.10.2025
جەماوەر نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی مووچەی مانگی ئاب وەفدی هەرێم بچێتەوە بەغداد.
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، “بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی و مووچەی مانگی ئاب ئەم هەفتەیە وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغداد”.
ئاشکراشیکرد، “بڕیارە وەفدەکە لەگەڵ ئەندامانی ئەو لیژنە وزراییە کۆببنەوە کە لەلایەن سودانییەوە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد پێکهێنرابوو

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو