زانکۆی سلێمانی بۆ جاری دوەم پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عیراق بەدەستهێناوە

09.10.2025
جەماوەر نیوز
بەگوێرەی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی زانکۆی سلێمانی کە بە زانکۆی دایکیش بەناوبانگە، بۆ جاری دووەم و لەسەر یەک لە (ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهان 2026)ی دامەزراوەی تایمزی بەریتانیدایە و  پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی سەرتاسەری عێراقیش بەدەستهێناوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. کۆسار محەمەدی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند؛ زانکۆکەیان بۆ جاری دوەم لەسەر یەک پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و لە ریزبەندی 2191 زانکۆشدا لە پلەی (1001 بۆ1220)یی ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهاندایە بە گوێرەی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی.

لە ماڵپەری زانکۆکەدا هاتوە؛ لە سەرانسەری وڵاتدا، تەنها 25 زانکۆ، لەبەرئەوەی مەرجەکانی شیاوبوونیان تێدایە، ڕیزبەندییان بۆ کراوە. زانکۆ بەشداربووەکانی تر، کە ژمارەیان 65 زانکۆیە ڕیزبەندییان بۆ نەکراوە و تەنها بە “Reporter” ناسێندراون..

لە بەرەی ئەم دەستکەوتەوە ئاماژەیان بەوەکردوە؛  زانکۆی سلێمانی ئەم سەرکەوتنە بە شانازی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و شاری سلێمانی و تەواوی هەریمی کوردستان دەزانێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو