كەشناسی هەرێم: بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەسپێدەكات

12.10.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، كەشی ئەمشەو ده‌گۆڕێت بۆ په‌ڵه‌ هه‌ور و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بۆ نیمچه‌ هه‌ور، هەروەها لەبەرەبەیانی سبەی دوشەممەدا بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاویەكان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم  لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یه‌كشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، له‌ شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ په‌ڵه‌ هه‌ور و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بۆ نیمچه‌ هه‌ور و پلەکانی گەرما کەمێک به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ (1-2) پلە ى سیلیزى .
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەى دوشه‌ممه‌ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچه‌ هه‌ور دەبێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوريەكانى پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌ندێ كات ده‌گۆرێت بۆ هه‌ورى ته‌واو. له‌گه‌ڵ كاریگه‌رى نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كى لاواز له‌ كاته‌كانى به‌یانى زو به‌ شێوه‌ى نمه‌ بارانى پچڕ پچڕ كاریگه‌رى ده‌بێت، ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى كاریگه‌رى خۆڵبارین له‌سه‌ر به‌شێك له‌ ناوچه‌كانى باشورى هه‌رێم و سه‌نته‌رى پارێزگاكان هه‌یه‌ له‌ كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو