
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
فه‌ره‌یدون په‌روازه
ئاوا بوونى ئه‌حزابى کوردى له جیهانى نوێ‌دا
ده‌قاوده‌ق ئه‌زموونى هه‌ره‌سهێنانى میرنشینه کوردییه‌کان، له بارودۆخ و ژیانى سیاسیى ئیسته‌ى حیزبه‌کاندا خه‌ریکه دووپات ئه‌بێته‌وه. هۆکارى داڕمانى میرنشینه‌کان له‌سه‌ده‌ى رابردوودا بریتى بووه له به‌ستراوه بوون به دوو ده‌وڵه‌تى عوسمانى و قه‌جه‌ر و هه‌روه‌ها ناکۆکى ناوخۆیى و نه‌بوونى پێوه‌ندى له گه‌ڵ دنیاى ده‌ره‌وه‌دا و،،،تاد . له دنیاى ئه‌مڕۆشدا ئه‌و دیارده دواکه‌وتوانه‌ى رابردوو له ئه‌حزابى کوردی‌دا نۆژه‌ن بۆته‌وه و دیارده‌ى مۆدێرنى ناسیۆناڵیزم نه‌یتوانیوه روانگه و جیهانبینى ئه‌و حزب و رێکخراوگه‌له، نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى بکاته‌وه. له جێى هه‌ر میرنشینێکدا حزبێکى ناوچه‌یى هه‌ڵتۆقیوه و به بێ هیچ کاریگه‌رییه‌کى ئه‌وتۆ و سه‌رده‌میانه له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر، خه‌ریکى سیاسه‌تکردنێکى لاواز، به‌ستراوه و خۆخۆرانه‌ن. دوو پارچه‌ى کوردستان که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکى دیفاکتۆى سیاسیین له چاو ساڵانى رابردوو به‌رده‌وام له داکشان و به‌رته‌سک بوونه‌وه‌دان. هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌یه‌کى ژیئۆپۆلیتیک و ژیئۆئیکۆنۆمیکى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا هه‌ڵکه‌وتوون و تا ئاستێکى به‌رز ده‌ستیان به‌نه‌وت و گاز و سه‌رچاوه‌ى دیکه‌دا راده‌گات. بۆ دووده‌سه‌ڵاتى باشوور و رۆژئاوا باشترین و زێرینترین هه‌ل و ده‌ره‌تان له ئارادایه هه‌تا به پێکهێنانى ژێرخانێکى ئابوورى به‌هێز و سه‌رده‌میانه بنه‌ماى سیستمێکى سیاسى مۆدێرن پێک بێنن. درووستکردنى چوارچێوه‌یه‌کى سیاسى به مۆدێلى ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه وه‌کوو سه‌رجه‌م گه‌لانى جیهان، پێویستى به هه‌وڵێکى فره‌ره‌هه‌ند و به‌په‌له هه‌یه هه‌تا له ناوچه‌که‌دا ببنه ئه‌کته‌رێکى سیاسی. سه‌رده‌مێک میرنشینى ئه‌رده‌ڵان قه‌رزى به‌پاشاکانى قاجار(سالار ولده‌وله و عه‌باس میرزا ) ئه‌دا و له‌کاتى لێقه‌ومان و هه‌ڵاتندا داڵده‌ى ئه‌دان، به‌ڵام له دواى به هێز بوونه‌وه‌ى دسه‌ڵاتى ناوه‌ندى له تاران کۆتای‌یان به‌و ده‌سه‌ڵاته باجده‌ر و فریادره‌سه‌ى ئه‌رده‌ڵان هێنا که هه‌تا قه‌زوێن و هه‌مه‌دان له ژێرده‌ستییدا بوو. سه‌رده‌مى ئێمه سه‌رده‌مى کێبه‌رکێ و شه‌ڕى ئابورییه، ئه‌گه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتى کوردى ناتوانن له بوارى سه‌ربازیى و سیاسیی‌دا به‌رامبه‌ر به دوژمنه ناوچه‌یه‌کان بوه‌ستن ئه‌وا به‌ئابوورى به‌هێز و په‌یوه‌ست بوون به رایڵکه‌ى جیهانییه‌وه، ئه‌توانن پارێزگارى له‌و ده‌سه‌ڵاته خۆبه‌رێوه‌به‌رییانه بکه‌ن. ده‌سه‌ڵاتى نه‌رم له ئه‌مرۆدا ده‌سه‌ڵاتى ئابوورییه و به‌س. راسته هێزى سه‌ربازى له کاتى خۆیدا پارێزگارى له کیانى سیاسى ده‌کات و پێویسته، به‌ڵام ئابووری پارێزه‌رێکى هه‌میشه‌یى و ئۆنلاین و به خه‌به‌ره. جه‌مسه‌ربه‌ندى دنیاى ئه‌مرۆ وه‌کوو رابردوو له سه‌ر بنه‌ماى میلیتاریزم و ئایدۆلۆژیا نیه( بلووکى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا) به‌ڵکوو دابه‌شبوونى جیهان له سه‌ر بنه‌ماى "باکوورییه‌کان" و "باشوورییه‌کان"ه. باکوورییه‌کان وڵاتانى پیشه‌سازى و ده‌وڵه‌مه‌ندن که له سه‌ر پێوه‌رى ئابوورى ئازاد و سه‌رمایه‌دارى له گه‌شه‌ى به‌رده‌وام و پاشه‌که‌وتى دراو دان، باشوورییه‌کان وڵاتانى دواکه‌وتوو، نادیموکراتیک، له‌رزۆک، ئایدۆلۆژیک و خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ى سروشتى فره و فراوانن و له لایه‌ن وڵاتانى پیشه‌سازى و باکوورییه‌کانه‌وه دابه‌ش و پشک خراون. سه‌ره‌ڕاى ئه‌و دابه‌شکردنه ئابوورییه پرسى دیجیتاڵیزه و رۆبۆتیک بوونى هه‌موو که‌رته‌کان له ئارادیه و تاد،،،
له نێو هاوکێشییه سیاسى و ئابوورییه‌کانى دنیاى سه‌رده‌مدا، ئێمه‌ى کورد به‌و حاڵه شڕه‌وه که:
ــ ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌کان به‌ستراوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندن
ــ هیچ لایه‌نێک له ناوخۆدا یه‌کترى پێ قه‌بووڵ ناکرێ و ده‌ستێوه‌ردانى ماڵى یه‌کتر ده‌که‌ن.
ــ پرسى نه‌ته‌وه و جوغرافیاییان بۆ گرنگ نیه و بۆ گه‌لانى دیکه شه‌ێ ده‌که‌ن.
ــ شه‌ڕى سارد له‌و دوو هه‌رێمه خۆسه‌ره‌دا له ته‌شقى خۆى دایه و هیچ پێوه‌ندییه‌کى ئابووری،سیاسی، خوێنى و خزمایه‌تى له ئارادا نیه.
ــ له گه‌نده‌ڵى سیاسی، ئابووری، هزرى وتاد،،، خنکاون و هیچ پلان و پرۆژه‌یه‌کى درێژمه‌ودایان نیه و،،،
بێگوومان سه‌رئه‌نجام و داهاتووى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه وه‌کوو میرنشینه‌کانى رابردوو، پێشێل بوونه له نێو ئاڵوگۆڕه ناوچه‌یه‌کاندا. روون نیه له دابه‌شکارى نێوده‌وڵه‌تییدا ئێمه‌ى کورد پشکى کام ده‌وڵه‌تین و به ناوى چ زلهێزێکه‌وه تاپۆ کراوین.
به گشتى ئه‌حزابى کوردى له هه‌ر چوار پاچه‌ى کوردستان له به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ى داته‌پین و داڕمان دایه. مه‌رگى به‌شێک له ڕێبه‌رانى هه‌میشه‌یی(مادالعمر ) دابه‌شبوونى حزبه‌که‌ى به‌دواوه‌یه. به‌شێک له ئه‌حزاب به هۆى هه‌ژارى هزرى و ئه‌ندێشه‌وه به‌ره‌به‌ره ئاوا ده‌بن. ئه‌حزاب و رێکخراوگه‌لى کارتل که له مه‌سیرى سیاسه‌ت و نه‌ته‌وه‌یى بوون لایانداوه به‌ره‌و گه‌نده‌ڵى ماڵى دڕۆن. ئه‌حزابێک که په‌لوپۆى بۆ به‌شه‌کانیترى کوردستان درووستکردووه له داهاتوودا به‌ره‌و لێکترازان ده‌چن و ....تاد.
ئه‌حزابێک له داهاتوودا نه‌مره و ده‌مێنێته‌وه که له ئاستى ده‌روون حزبى و ناوخۆیى و ناوچه‌ییدا بتوانێ به شێوازى سه‌رده‌میانه و دیموکراتیک مامه‌ڵه له گه‌ل به‌رامبه‌ره‌که‌یدا بکات. هه‌ڵبژاردنى ئازاد و دیموکراتیک کۆڵه‌که‌ى سه‌ره‌کى دیموکراسیه. سه‌ربه‌خۆیى بریاردان تایبه‌تمه‌ندییه‌کى دیکه‌یه بۆ مانه‌وه. گه‌شه‌ى سیاسى و راکێشانى خه‌ڵک بۆ به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسى یه‌کێکى دیکه له دیارده‌کانى نۆژه‌ن بوونه‌وه و خۆ نوێکردنه‌وه‌یه. دوورکه‌وتنه‌وه له ئایدۆلۆژیاى چه‌قبه‌ستوو و دیسکۆرسى مردوو، ده‌ستێوه‌ردان له ماڵى یه‌کتر، میلیشیاگه‌ری، شه‌ڕى براکوژى و تاد... چه‌ن هۆکار و تایبه‌تمه‌ندییه‌که بۆ درێژه‌پێدانى ژیانى سیاسى ئه‌حزاب. مه‌رگى هێورانه‌ى ئه‌حزاب و رێکخراوه‌کان به بچووک بوونه‌وه بۆ ئاستى njo و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌ست پێده‌کات و دواتر بۆ هه‌میشه به مێژوو ده‌سپێردێن.
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052