پارێزگاى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌پشووى سبه‌ى راگه‌یندراوێک بڵاوده‌کاته‌وه‌

14.02.2024
جەماوەر نیوز
سه‌باره‌ت به‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ ناوچه‌که‌ى به‌گشتیى گرتۆته‌وه‌، دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشه‌که‌ و دیراسه‌تکردنى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 2024.2.15، پشوو نییه‌ و له‌سه‌رجه‌م دامو ده‌زگا و فه‌رمانگه‌کانى سنوورى پارێزگاکه‌مان ده‌وام ئاساییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:-
یه‌که‌م/ له‌ ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوو و به‌ر له‌وه‌رزى باران بارینى ئه‌مساڵ، له‌ پێناوى ڕوونه‌دانى لافاو و که‌مکردنه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌کانى، هه‌موو ڕێکارێک له‌ پاککردنه‌وه‌ى (ڕێره‌وه‌کانى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس، که‌ند و سه‌رجه‌م چاڵه‌کانى ئاو وه‌رگرتن، مه‌نهۆله‌کان، ئاوه‌ڕۆکانى ناوشار) گیراوه‌ته‌به‌ر و پڕۆسه‌که‌ش تاکو ئێستا به‌رده‌وامه‌.
دووه‌م/ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و فه‌رمانگاکان (شاره‌وانی، به‌رگرى شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسى هاتووچۆ، زێره‌ڤانی، ته‌ندروستی، تیمه‌کانى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێراى مرۆیی) له‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێکى نه‌خوازراو و مه‌ترسى دروستبوونى لافاو.
سێیه‌م/ دواى ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و کاره‌کانه‌ که‌ له‌ ئێستا و له‌ڕابردوودا بۆ به‌رگرتن له‌ لافاو و ڕوونه‌دانى کراوه‌، به‌پێویست نازانرێت سبه‌ى بکرێته‌ پشوو.
ڕاگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر
2024.2.14


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ