قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران دەستپێدەکات

15.10.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی ئۆکتۆبەری 2025، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شارەوانیدا دەکرێت، ئەمەش وەک قۆناغی سێیەمی پرۆسەکە.
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، کۆی گشتیی ئەو فەرمانبەرانەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە نزیکەی 60 هەزار فەرمانبەرە. لە قۆناغی یەکەمدا، سێ هەزار پارچە زەوی دابەشکراوە و لە قۆناغی دووەمیشدا نزیکەی 14 هەزار پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە. بەمەش کۆی ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە دوو قۆناغی ڕابردوودا زەوییان وەرگرتووە دەگاتە 17 هەزار فەرمانبەر.
کارزان هادی گوتیشی: "بۆ ئەم قۆناغە سێیەمە، 43 هەزار فەرمانبەری مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم فەرمانبەران زەوی وەردەگرن".
ڕاشیگەیاند، شوێنی زەوییەکان بەگوێرەی ماستەرپلانی شاری هەولێر دیاریکراوە و دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکیی دهۆک لە ناوچەکانی ئاشۆکان و دارەبەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ