پێشەوا هەورامانی: موچەی مانگی هەشت هیچ كێشەیەكی بۆ دروست نەبوە

15.10.2025
جەماوەر نیوز
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، موچەی مانگی هەشت هیچ كێشەیەكی بۆ دروست نەبوەو هەوڵدەدەن هیچ موچەیەكی ئەمساڵ نەفەوتێت.
راشیگەیاندوە،  120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ئامادەیە بۆ مانگەكانی دواتریش هەوڵەكانیان بۆئەوەن هیچ موچەیەكی ئەمساڵ نەفەوتێت و كار لەسەر ئەوە دەكەن، 120 ملیار دینار ئامادە بكەن، هەروەها لیستی موچەی مانگی 10یان ئامادە كردوە.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم راشیگەیاندوە، تائێستا بە فەرمی نوسراوی ناردنی موچەی مانگی هەشت لەلایەن بەغداوە نەكراوە، ئەوان دواكەوتنی ناردنی موچەیان بۆ نەبونی سیولە گەڕاندوەتەوەو پێیانوتون لەكاتێكی كەمدا چارەسەری دەكەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ