محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کرد

15.10.2025
جەماوەر نیوز

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۱٥ـی تشرینی یەکەمی ۲٠۲٥ لە هەولێری پایتەخت، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پێشوازیکرد لە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

لە دیدارەکەدا، کە ڕێبین محەمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شادمان ڕۆستەم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوون، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرا و یەکدەنگی و یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسییەکان وەک پێویستییەکی قۆناغە باسی لێوەکرا.

محەمەد حاجی مەحمود، لە هەواڵی تەندروستی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی پرسی و پێزانینی دەربڕی بۆ خەبات وتێکۆشان و خۆنەویستی لەبزاڤی ئازادیخوازی میللەتەکەمان لەپێناو چەسپاندنی مافە ڕەواکان و بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

لەبەشێکی تری دیدارکەدا، تەئکید لە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرایەوە.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ