تورکش ئێرلاین گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

18.10.2025
جەماوەر نیوز
بەشی پەیوەندیەگشتییەکان و ڕاگەیاندن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی  ڕایگەیاند، بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەدەنی تورکیا ناسراو بە تورکش ئێرلاین، لە سەرەتاکانی مانگی داهاتوو کەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هاتووە، بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن (هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین)ـەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نێردراوە، بڕیارە لە 3ـی تشرینی دووەمی 2025، گەشتە ئاسمانییەکانیان لە نێوان ئەستەنبوڵ - سلێمانی بە پێچەوانەشەوە لە سلێمانی بۆ ئەستەنبوڵ دەست پێبکاتەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، مانگی داهاتوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، هەفتانە چوار گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و شاری ئەستەنبۆڵی تورکیا ئەنجام دەدرێن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو