بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان: وێستگەیەکی نوێی کارەبامان خستوەتە خزمەتی هاووڵاتییان

19.10.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، وێستگەیەکی نوێی کارەبایان خستوەتە خزمەتی هاووڵاتییان، کە توانای دابەشکردنی 189 مێگاوات کارەبای هەیە، ئەوەشیان خستوەتەڕوو، ئێستا  خواست بۆ کارەبا لە سنورەکە 250 مێگاواتە و ئەوان توانیویانە بەرهەمی کارەبا بگەیەننە 480 مێگاوات.
 ئەمڕۆ یەکشەممە، حازم کەریم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان تەواوبونی وێستگەیەکی دووی کەلاری راگەیاند، بە تێچوی 21 ملیار دینار، کە توانای بەرهەمهێنانی 189 مێگاوات کارەبای هەیە و لە ئێستادا کەوتوەتە کار و  لە خزمەت هاووڵاتییانی سنورەکەدایە.
حازم کەریم ئاماژەی بەوەشکردوە؛ یەکێک لە تایبەتمەندییەکنی ئەو وێستەگەیە ئەوەیە  چارەسەری بارگرانی کارەبا دەکات لە ناو کەلار و تێچوی پڕۆژەکەش لەسەر داهاتی وەزارەتی کارەبا تەواو کراوە. 
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەم ئامادەکارییە بۆ گەرمیانی داهاتووە، بە جۆرێک لە توانایاندا هەیە بڕی پێویست کارەبا بۆ تەواوی یەکەکانی نیشەجێبون و ئەو زەویانەشی تا ئێستا نەکراون بە خانوو دابین بکات، کە 24 هەزار یەکەی نیشتەجێبونن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو