پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆنگرەی ١٢ ی پارتی سۆسیال دیموکراتی مغریب دەکات

19.10.2025
جەماوەر نیوز
لەسەر بانگێشتی فەرمی پارتی سۆسیال دیموکراتی مغریبی شاندێکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کە پێک هاتبوون لە ڕزگار غفور کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و فایەق مهدی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیە عەرەبیەکانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەسوریا بەشداریان کرد لە کۆنگرەی (١٢) ی پارتی سۆسیال دیموکراتی  مغریبی لەشاری رباطى پایتەختی مغریب.

ئەم پارتە هاوپەیمانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستانە کە لە مانگی ٨ ی ٢٠٢٥ سەردانی شاری سلێمانیان کردبوو ئیتفاقیەکی دوو لایەنەیان مۆر کردبوو .

کۆنگرە کە زیاتر لە ( ١٧٥٠ ) ئەندام بە نوێنەرایەتی زیاتر لە ( ٣٠ ) وڵاتی بیانی و حزبی دەرەوەی مغریب سازدرا کە ٣ ڕۆژ دەخایەنێت. 
ڕۆژی یەکەم : کردنەوەی کۆنگرەکە
ڕۆژی دووەم : چەند پانێڵێک ساز کرابوو کە یەکیان تایبەت بوو بە حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەسەر تعددیە لەگەڵ ئەو تەحەدیانەی کە ڕوو بەڕوی عێراق دەبێتەوە پانێڵە کە لە لایەن  ڕزگار غفورەوە پێشکەش کرا .

حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان تاکە حزب بوو لە کوردستان  بەشدار بێت لەکۆنگرەکە کە تیایدا چەندین دیدارو چاوپێکەوتن سازکرا و پاشان پەیامی پیرۆزبایی محەمەد حاجی محمود سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان  گەیەنرایە کاتبی یەکەم ئیدریس لەشکری کە بە سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی مغریبی هەڵبژێردرایەوە ، پاشان ئیدریس لەشکری سوپاس و ستایشی محەمەد حاجی مەحمودو وەفدی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی کرد کەبەشداریان کردووە لە کۆنگرەکەدا .

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو