سبەینێ داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد دەنێردرێت

20.10.2025
جەماوەر نیوز
سبەینێ 120 ملیاری داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغداد دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت بەغدادیش نوسراوی خەرجکردنی موچەی مانگی هەشت بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند: سبەینێ 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغداد دەکرێت.

ئەمڕۆ بانکی هەرێمی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارکراونەوتەوە کە 48 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆی سنورەکە بنێرنە بانکی منارەی هەولێر، تا لەگەڵ 72 ملیار دینارەکەی سنوری هەولێر و دهۆک، 120 ملیار دینارەکەی پێ پڕبکرێتەوە و ڕەوانەی بەغداد بکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت پاش ناردنی 120 ملیار دینارەکە، بەغداد نوسراوی خەرجکردنی موچەی مانگی 8ی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات، بەپێی ڕێکارەکانیش بێت دابەشکردنی موچە دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو...

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو