بەمزووانە دابەشکردنی نەوت لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات

22.10.2025
جەماوەر نیوز
بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دەستی پێكردووە و هەر بەرمیلێكی 200 لیتری بە 104 هەزار دینارە.
چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەسەر هاووڵاتییان دەستیپێکردووە و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوتەکە کرا، کە بۆ هەر 200 لیترێک نەوت 104 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە ئامادەکاریدان بۆ پڕِۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە سنوورییەکان و کوێستانییەکان.
باسی لەوەشکردووە، بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەکەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو