وەزارەتی دارایی : خشتەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە و چاوەڕێن بەغداد پارەکە بنێرێت

22.10.2025
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەموو ئامادەکارییەکان کۆتاییهاتوون، خشتەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە و چاوەڕێن بەغداد پارەکە بنێرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم، “ئەوەی وەک ئەرک لەسەر ئێمەبووە جێبەجێمانکردووە، کە بریتیبووە لە رادەستکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و ئامادەکاردنی خشتەی دابەشکردنی مووچە”.
دەشڵێت، “گەیشتنی پارەکە لە بەغدادەوە لە ئان و ساتدایە، بەڵام هەموو شتەکان لای ئێمەوە بێ کێشەن، خشتەی دابەشکردنی مووچەمان ئامادەکردووە و چاوەڕێین پارەکە بگات تاوەکو بەپێی خشتەکە دەست بە دابەشکردنی بکەین

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو