کۆمپانیای نەوتی باکوور: تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

24.10.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە.
عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، لەو کاتەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستیپێکردووەتەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشراوە.
وتیشی، “ئێستا رۆژانە 200 تاوەکو 250 هەزار بەرمیل هەناردەدەکرێت، هەندێک کاتیش دەگاتە 270 هەزار بەرمیل”.

بابەتی هاوشێوە