کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

26.10.2025
جەماوەر نیوز
بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە  و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری کەمێک خۆڵبارینیش هەیە. 
بەرێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ يەكشەممە، 26-10-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، هەروەها لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى دورست بوونى تۆزێکى سووک هەیە لە هەندێ ناوچەدا.
ئاماژەی بەوەشدا، پلەکانی گەرما  2 تا 3 پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.
کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشی سبەى دووشەممە، 27-10-2025ـی بڵاوکردەوە، کە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە