سبەینێ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات

26.10.2025
جەماوەر نیوز
سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچەی دەکرێت و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: لە سێ ڕۆژدا سەرجەم موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەریمی کوردستان  ڕایگەیاند: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا دابەشکردنی موچە بە هەمان لیستی مانگی تەمموز دەبێت و لە سێ ڕۆژدا کۆتایی بە پڕۆسەی دابەشکردنی موچە دێت و سەرجەم موچەۆخران موچەکانیان وەردەگرن.

بەپێی لیستی موچەی مانگی 7دابەشکردنی موچە بەم جۆرە دەبێت:

دووشەممە؛ خانەنشینی شارستانیی، خاوەنپێداویستی تایبەت، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتوانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە خانەنشینی پێشمەرگە، دارایی و ئابوریی، دەستەت دەستپاکیی، دەستەی وەبەرهێنان، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ موچە وەردەگرن.

سێشەممە؛ ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستیی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.

دواڕۆژی دابەشکردنی موچەش کە چوارشەممەیە، هەریەک لە کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی، وەرزش و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینیی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم، دیوان و لیواکانی پێسمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش وزێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، دابەشدەکرێت...

بابەتی هاوشێوە