بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر: لە سنووری سێ شارەوانی 16 هەزار زەوی دابەش دەکرێت

26.10.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی لە سنووری سێ شارەوانی 16 هەزار زەوی دابەش بکات.

هەنگاوەکانی ئامادەکردنی و دابەشکردنی زەوی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر خێراتر کراوە، ئامانجەکە ئەوەیە پێش کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم سوودمەندبووان لە سنووری هەر 35 قەزا و ناحییەکەی هەولێر تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ بکرێت.

مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر؛ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند "لە قۆناغەکانی کۆتایی ئامادەکردنی زەویین لە سنووری شارەوانییەکانی دارەتوو، بنەسڵاوە و کەسنەزان، دەمانەوێت پێش بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تیروپشک بۆ دابەشکردنیان بکەین."

 42 هەزار فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشین لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، تاوەکو ئێستا سەرووی 12 هەزار کەس تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ کراوە. 

بابەتی هاوشێوە