هەڵەبجە؛ دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات

28.10.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ لە سنوری هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت بە زیاتر لە 100 هەزار دینار و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانیش ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تا تەواوی خێزانەکان نەوت وەردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ڕایگەیاند: بەیانی لە ناوەندی شاری هەڵەبجە دەست بەدابەشکرد نەوتی سپی ماڵان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامیی دەبێت تا ئەوا کاتەی تەواوی خێزەکانی ناوچەکە بەشەنەوت وەردەگرن.

لەبارەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونەکەشی، مەرجە هەر خێزانێک کارتی زیرەکیی هەبێت و بەڕیوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندوە، گەڕەک بە گەڕەک و ماڵ بە ماڵ نەوتەکە دابەشدەکرێت، هەر ماڵێکیش 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت و نرخەکەشی 104 هەزار دینارە...

بابەتی هاوشێوە