کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە

29.10.2025
جەماوەر نیوز
کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، گۆڕانێکی کەم لە پلەی گەرمی ئەمڕۆ و سبەینێدا روودەدات و پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکرد، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە