ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆنابێتەوە

29.10.2025
جەماوەر نیوز
 ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامنادات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران، وەزیرەکانى ئاگادارکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تشرینى یەکەمى ،2025 کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بەڕێوەناچێت و هۆکارەکەش نەخراوەتەڕوو”.
شایەنی ئاماژەیە، لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ئەنجومەنى وەزیران تاوەکو ئێستا 22 کۆبوونەوەى ئاسایی ئەنجامداوە، لەکاتێکدا پێویستبوو 43 کۆبوونەوەى ئەنجامبدایە.

بابەتی هاوشێوە