نوخشە ناسیح: سبەینێ پشووی فەرمییە

29.10.2025
جەماوەر نیوز
پارێزگاری هەڵەبجە، رایگەیاند، سبەینێ لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری هەڵەبجە پشووی فەرمییە .
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، رایگەیاند، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی “فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە” و بە مەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاوڵاتییان لەو بۆنە گرنگەدا، سبەینێ پێنجشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2025 لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە .
دەشڵێت، “ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان تاوەکو بەشداری لەم چالاکییە کەلتووری و ئابورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن”.

بابەتی هاوشێوە