فێستیڤاڵی هەنار و پاییزەی هەڵەبجە دەستیپێکرد

30.10.2025
جەماوەر نیوز
فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەستیپێکرد و چاوەڕوان دەکرێت نزیکی 300 هەزار کەس لەوماوەیەدا سەردانی بکەن، هاوکات پێشبینیش دەکرێت قازانجێکی ئابووری گەورەش بۆ سنوورەکە دەستبەر بکات.

 فێستیڤاڵی هەنار و پاییزەی هەڵەبجە دەستیپێکرد و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت،  ئەمساڵ ئامادەکاریی زیاتر کراوە و زیاتر لە 500 کەپر و کۆشک بۆ جووتیاران دابینکراوە، چاوەڕوانیش دەکرێت هاتنی هاووڵاتیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاتر بکات. 

هەر لەچوارچیوەی ئامادەکارییەکان فێستیڤاڵەکە دوو هۆتێل و یەک مۆتێل و 30 خانوو و شوقەی گەشتیاری مۆڵەتیان وەرگرتووە، 16 کابینەی گەشتیاری لە ئەحمەدئاوا و 24 کابینەی گەشتیاری لە هاوینەهەواری ئاوێسەر ئامادەکراون، 22 ڕێستۆرانت، هەشت خواردنی خێرا، فاست فوود و 23 کافتریا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە مۆڵەتیان پێدراوە و ئامادەن بۆ خزمەتکردنیی گەشتیاران.

 زیاتر لە 25 هەزار دۆنم زەویی باخی هەناری هەیە، پارێزگای هەڵەبجە پشكی شێری بەردەكەوێت كە زیاتر لە 10 هەزار 600 دۆنم زەوی داچێنراو بە هەناری هەیە، هەر دۆنمێك زەوی دوو تا سێ تۆن هەنار بەرهەمەكەیەتی، و لە بەناوبانگترین جۆرەکانی هەناری هەڵەبجەش ساڵەخانی، ئەمریکی و لاڕەشەیە، دوای هەڵەبجە، هەناری شەقڵاوە و زاخۆ و دهۆك لە باشترین جۆری هەناری هەرێمی كوردستانن.

بابەتی هاوشێوە