ئەنجومەنی فەتوای هەرێم: مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدان حەرامە

31.10.2025
جەماوەر نیوز
ئه‌نجومه‌نى باڵاى فەتوا لە هەرێم دەڵێت، فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان و ئه‌و پاره‌یه‌شى له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت، حەرامە.

ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێم راگەیێندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، مه‌به‌ست له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشخستنی وڵات و گۆڕانكاری و هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌ی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه‌، به‌ڵام فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان و ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌بێته‌ مایه‌ی تێكدانی مه‌به‌سته‌ باڵاكانی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەکردووە، مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدان و کڕین و فرۆشتنی حەرامە، چونکە ده‌نگدان ئه‌مانه‌تێكه‌ له‌ ئه‌ستۆی هاونیشتمانییان و بەهەدەردانى ئه‌و ئه‌مانه‌ته ‌و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان، گزى و ناپاکییە له‌گەڵ و وڵات و سامانی گشتی، خراپ به‌ كارهێنانی هاوكاریكردنه‌ بۆ ساختەکارى و گه‌یشتنی كه‌سانی ناشایسته‌ و خراپ بۆ پەرلەمانی عێراق و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.

بابەتی هاوشێوە