دژەتیرۆری کوردستان: بەهیچ شێوەیەک بە درۆن هێرش نەکراوەتە سەر پیرمام

31.10.2025
جەماوەر نیوز
دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵێکی ناڕاستی هەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا ڕەت دەکاتەوە.
ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەیەکە:
ئەمڕۆ هەینی 31ی ئۆکتۆبەری 2025، هەواڵێکی ناڕاست لە هەندێ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە، کە گوایە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە.
هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم دەنگۆیە هیچ ڕاستییەکی تيدا نییە و هیچ ڕووداوێکی لەو جۆرەش ڕووی نەداوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بووە هیچ جێگەی مەترسی نییە.

بابەتی هاوشێوە