بوومەلەرزەیەک سنووری گەرمیانی هەژاند

01.11.2025
جەماوەر نیوز

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوومەلەرزە ڕوویدا، دانیشتووانی قەزای كەلار و ناحیەكانی ڕزگاری و سەرقەڵا هەستیان پێكردووە.

بەهۆی نزیكی دەڤەری گەرمیان، لە هێڵی تەكتۆنیی زنجیرە چیاكانی زاگرۆس لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە ئەوناوچەیە بەردەوام بە ناوچەی زۆنی سووری ڕوودانی بوومەلەرزە دادەنرێت، جار جارە، هێزی بوومەلەرزەكە بەجۆرێک درێژدەبێتەوە كە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیش هەستی پێ دەكرێت.

هاونیشتمانیانی ئیدارەی گەرمیان ڕایانگەیاند، بوومەلەرزە بەهێز بووە و بەتەواوی هەستی پێكراوە، بەڵام بەپێی قسەی هاووڵاتییان، زیانێكی ئەوتۆی گیانی و ماددی نەبووە.

 تاوەكو ئێستا دەزگای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەسەر بوومەلەرزە و هێزی گوڕەكەی ڕوونكردنەوەی نەداوە، هەر بۆیە زەرەر و زیانەکانی دیار نییە. 

بابەتی هاوشێوە