پارێزگاری هەڵەبجە: پاش کۆتاییهاتنی فێستیڤاڵی هەنار تەواوی شاری هەڵەبجە پاکدەکەینەوە

01.11.2025
جەماوەر نیوز
پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، پاش ئەوەی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە کۆتاییهات، نەک تەنها شوێنی فێستیڤاڵەکە، بەڵکو تەواوی شارەکە پاکدەکرێتەوە.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییانی بەشدار لە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەکەم، پاش بەجێهێشتنی فێستیڤاڵەکە، شوێنەکەی خۆیان بەپاکی بەجێبهێڵن.
وتیشی، ئەمشەو ئێمە وەکو تیمی پارێزگا، لەناکاو بڕیارماندا دەستبکەین بە پاککردنەوەی شوێنی فێستیڤاڵەکە و پاش کۆتاییهاتنی فێستیڤاڵەکەش، تەواوی شاری هەڵەبجە پاکدەکرێتەوە.

بابەتی هاوشێوە