١٢٠ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول ئامادەیە

01.11.2025
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول ئامادەیە و چاوەڕێی نووسراوی حکومەتی هەرێمن بۆ ناردنی.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “پارەی پێویست لەبەردەستیدایە و ئێستا 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیی هەرێم ئامادەکراوە تاوەکو بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، هەروەها چاوەڕێی نووسراوی حکومەتی هەرێمن بۆ رادەستکردنی 120 ملیارەکە”.
دەشڵێت، “ئامادەکاریی پێویست ئەنجامدراوە و هەموو شتێک ئامادەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەی ناردنی 120 ملیارەکە ناڕوونە و ڕوونیش نییە کەی مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت”.

بابەتی هاوشێوە