کۆبوونەوەی بەرفراوانی لیستی ٢١٦ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو

01.11.2025
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود و کارگێڕ و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی لیستی ٢١٦پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی بەفراوان بە دروشمی کۆنفیدراڵی زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە لە دهۆک بەرێوەچوو 
سەرەتای کەرنەڤاڵەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە سرودی ئەی ڕەقیب و مارشی حزب دەستی پێکرد 
دواتر کاندیدانی لیستی ٢١٦ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دهۆک هاتنە سەر ستەیج 
پاشان مامۆستا بایەزید شێخانی سەرۆکی لیستی ٢١٦ ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دهۆک وتەیەکی پێشکەشکرد 
پاشان محەمەد حاجی مەحمود وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد 
دواتر فەرهاد بەڕوشکی بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان وتەیەکی پێشکەشکرد 
کۆبوونەوەی بەرفراوانی لیستی ژمارە ٢١٦ ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە دروشمی کۆنفیدراڵی زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە کۆتایی هات

بابەتی هاوشێوە