کۆتایی ئەم مانگە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی سلێمانی رەوانەی بەغداد دەکرێت

02.11.2025
جەماوەر نیوز
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ئاشکرایکرد، کۆتایی ئەم مانگە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی سلێمانی رەوانەی بەغداد دەکرێت.
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، ” پاش وردبینی و پێداچوونەوەیەکی چڕ، لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی سلێمانی تەواوکراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم کراوە، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستەکە رەوانەی بەغداد بکرێت”.
دەشڵێت، “زۆر گرنگە ئەم لیستە بە وردەکارییەوە و بەبێ هیچ هەڵەیەک لێبڕینی %3ی تێدا بکرێت و پاشان رەوانەی بەغداد بکرێت، چونکە دەبێتە بنەمای مووچەی 36 مانگی داهاتوو”.

بابەتی هاوشێوە