بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی: نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپیر 48 دینارە

02.11.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپیر، 48 دینارە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌گوێرەی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا بۆ مانگی 10، نرخی هه‌ر كاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ک ئه‌مپێر (48) دینارە،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانییە، كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی و گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی مەلیک مەحمود، كارەبایان بەردەوامە و مۆلیدەكان كارناكەن، بەڵام هەندێك لە قەزا و ناحیەكان هێشتا مۆلیدەكانیان کاردەكەن، بەپێی نرخی گازوایل، نرخی كاتژمێرێک بۆ ئەمپێرێک بە (48) دینارە و چەند كاتژمێر كاریان كردبێت، جارانی (48) دینارەكە دەكرێت و نرخی ئەمپێرێک بۆ مانگەكە دەردەچێت.
لەبارەی نرخی كیلۆواتی سیتییەكانیش كە كارەبای نیشتمانییان نییە و تەنیا كارەبای مۆلیدەیان هەیە، کارەبای سلێمانی باس لەوەدەکات، “نرخی كیلۆواتیان (293) دینارە”.

بابەتی هاوشێوە