بەهرۆز سالار: سلێمانی لە ئاستی سەوزایی شاردا لە عێراق پلەی یەکەمە

05.11.2025
جەماوەر نیوز
سلێمانی نازناوی سەوزترین شاری عێراقی بەدەستهێنا. بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، کە ڕێژەی سەوزایی لە شارەکەدا ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووە و بەمەش سلێمانی بووەتە پێشەنگ لەسەر ئاستی تەواوی عێراقدا.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا مژدەی دا و وتی، "ڕێژەی سەوزایی شاری سلێمانی 23.6%ی تێپەڕاندووە." ئەو ڕوونیکردەوە کە ئەم ڕێژەیە لە ستانداردی جیهانی بەرزترە، کە بە 20% دیاریکراوە. ئەمەش مانای وایە سلێمانی نەک هەر شارێکی سەوزە، بەڵکو لە ڕووی ژینگەییەوە لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە.
بۆ ئەوەی دڵنیایی لە وردی و دروستیی ئامارەکە بدرێت، بەهرۆز سالار ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم پێوەرە لەسەر بنەمای تەواوی ڕووبەری ناوەندی شاری سلێمانی کراوە. وتیشی، "ڕێژەی 23.6% لەسەر ڕووبەری 143 ملیۆن مەتر دووجای شاری سلێمانی، واتە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دا پێوەرکراوە".

بابەتی هاوشێوە