محەمەد شوکری: نرخی یەکەی نیشتەجێبوون دابەزیوە

05.11.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، بەهۆی دروستکردنی ژمارەیەکی زۆر لە یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێم نرخەکانیان بەراورد بە رابردوو دابەزیوە.
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە نزیکەی 250 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دروستکراون، نزیکەی 50 هەزاری دیکەش مۆڵەتی دروستکردنیان پێدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی گشتی ئێستا نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون دابەزیوە، بەڵام ژمارەی خانوو و یەکەی نیشتەجێبوونی بەتاڵ زۆرن، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک کرێنشینمان هەیە، هیوادارین ئەوانیش لە پرۆژەکانی داهاتوو سوودمەندببن.

بابەتی هاوشێوە