کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢١٦ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە گوندی گوڵەخانەی بناری سورێن بەرێوەچوو

05.11.2025
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود و جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و  کارگێڕ و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و کاندیدان و  ئەندام و لایەنگرانی لیستی ٢١٦پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کەرنەڤاڵی جەماوەری بە دروشمی کۆنفیدراڵی زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە لە گوندی گوڵەخانەی بناری سورێن بەرێوەچوو 
سەرەتای کەرنەڤاڵەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە سرودی ئەی ڕەقیب و مارشی حزب دەستی پێکرد 
پاشان چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن کاروان حامد خوێندرایەوە
دواتر کاندیدانی لیستی ٢١٦ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هاتنە سەر ستەیج بۆ خۆناساندن 
دواتر دکتۆر فەرهاد تۆفیق سەرۆکی لیستی ٢١٦ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکرد 
دواتر مامۆستا ڕەسوڵ ڕەئوف سەرۆکی لیستی ٢١٦ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک وتەیەکی پێشکەشکرد
دواتر دەڤەر هیوا کاندیدی ژمارە ٣ ی لیستی ٢١٦ ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکرد 
پاشان محەمەد حاجی مەحمود وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد 
دوابەدوای وتارەکەی محەمەد حاجی مەحمود کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ژمارە ٢١٦ ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە دروشمی کۆنفیدراڵی زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە کۆتایی هات

بابەتی هاوشێوە