مەسرور بارزانی: پرسی مووچە لە بەغدا بە سیاسی كراوە

06.11.2025
جەماوەر نیوز
مەسرور بارزانی رایگەیاند: هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ كردووە، بەڵام بەداخەوە بەغدا ناردنی پارەكەی راگرتووە.
 مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كاتی سەردانیكردنی پڕۆژەی بەنداوی دوین ، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كێشەی مووچە بە سیاسی كراوە، بەڵام لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵ دەبن تاوەكو مووچە دابین بكەن.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لەكاتێكدا هەمووان چاوەروان بوون لە كۆبونەوەكەدا باسی مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت، بەڵام محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق باسی نەكرد و كۆبوونەوەكە بەبێ بڕیاردان لەسەر مووچەی مانگی 9 كۆتایی هات.

بابەتی هاوشێوە