وەزارەتی خوێندنی باڵا: بەهۆی هەڵبژاردنەوە تاقیکردنەوەکان دوادەخرێن

06.11.2025
جەماوەر نیوز
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم داوا لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات بۆ ماوەی چوار رۆژ هیچ تاقیکردنەوەیەک ئەنجام نەدەن.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە، “لەسەر راسپاردەى د. ئارام محەمەد قادر، بەهۆى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە رێکەوتى 11 ی 11 ی 2025 کارى پێویست ئەنجامبدەن بە دانەنانى هیچ تاقیکردنەوەیەک لە رۆژانى 9 تا 12 ی 11 ی 2025”.

داوایشیکرد، هەر زانکۆ یان کۆلێژ و پەیمانگەیەک تاقیکردنەوەى لە رۆژانى ئاماژەپێکراو داناوە ئەوا تاقیکردنەوەکان دوابخرێت بۆ رۆژانى دواتر.

بابەتی هاوشێوە