بە ئامادەبوونی محەمەد حاجی محموود مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی خورماڵ بەڕێوەچوو

07.11.2025
جەماوەر نیوز
 بە ئامادەبوونی محەمەد حاجی مەحمود و نوسەران و ڕۆشنبیران و مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و لایەنە سیاسیەکان  مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی خورماڵ بەڕێوەچوو کە تێیدا نوسینی دەستەیەک لە نوسەران کە ژمارەیان ١٣ نوسەرە و ئەمین حاجی زەڵمی سەرپەرشتیکردووە کە خۆی دەبینێتەوە لە سێ بەرگ و زیاتر لە ٨٠٠ لاپەڕەیە
لای خۆیەوە محەمەد حاجی مەحمود دەست خۆشی لە نوسەرانی کتێبەکە کرد کە باسیان لە مێژووی شاری خورماڵ و قوربانی و بەرخۆدانی ئەو شارە کردووە لە کاتە سەختەکانی خەباتدا و هەروەها بەڕێوەبرانی مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی خورماڵ زۆر سوپاسی محەمەد حاجی مەحمود کرد بۆ ئامادەبوونی و ڕۆڵی بەڕێزیان بەرزنرخاند لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد

بابەتی هاوشێوە