ئەو كەسانەی فۆڕمی خۆراكییان لەسەر كەركوكە نەوت بە 15 هەزار دینار وەردەگرن

08.11.2025
جەماوەر نیوز
یەكەی سوتەمەنی چەمچەماڵ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و هاووڵاتییانی ئاگادرا كردەوە كە دابەشكردنی نەوت ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە فۆڕمی خۆراكییان سەر بە كەركوكە و لەمڕۆوە نەوتیان پێدەدرێت.
یەكەكە ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە ئەو كەسانەی نەوت وەرگرتن دەیانگرێتەوە، لەبەردەم فەرمانگەی ئاوی ناحیەی شۆڕش ئامادەبن و كۆدی زیرەكی نەوت و كارتی بانكیی سەرۆك خێزانەكەیان پێبێت.
یەكەی سوتەمەنی چەمچەماڵ ئاشكراشیكردوە، بڕی نەوتەكە 100 لیترە و نرخەكەی 15 هەزار دینارە.
ئەوەش لە كاتێكدایە لە ئێستایە دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێم دەستیپێكردوە و بۆ 200 لیتر نەوت بری 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

بابەتی هاوشێوە